٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زوومی ناوەندە لێکۆڵەرەکانی ئەورووپا لەسەر کوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  (هێمن هەورامی) بە لێکۆڵەرانی ڕێکخراوی (نۆریا)ی ڕاگەیاند، ڕەوشی خۆرهەڵاتی ناوین بەرەو ئایندەیەکی نادییار هەنگاو دەنێت. عێراقیش گیرۆدەی ئەو هزرە چەقبەستووە بووە کە مەزهەببازی و تاکڕۆیی ئاڕاستەی دەکات. بۆیە عێراق بووەتە ئەو گۆڕە گەورەیەی عێراقییەکانی تێکەوتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەولێر، (هێمن هەورامی) بەرپرس لە کارووباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی (سەرۆک بارزانی)، لەگەڵ ڕێکخراوی (نۆریا)ی فەرەنسایی بۆ پێداهەڵچوونە فکری و سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە.
ڕێکخراوی (نۆریا) ساڵانە دووجار لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست کۆنفرانس دەبەستێت، لەسەر ئەو پرسانەی کە لە ئەورووپادا جێگای پرسیارن.
ئەوەی لە ئێستادا جێگای تێڕامانە، ئەو ڕۆڵەیە کە هەرێمی کوردستان لە هاوکێشەکانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدا دەیگێڕێت و، دواجاریش بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە.
پێکهاتەی ڕێکخراوی ناوبراو لە قوتابی و لێکۆڵەر و ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەداران پێکهاتووە، کە لە سەرجەم وەڵاتانی ئەورووپاییدا بەشداربووی تێدایە.
هۆکاری کۆبوونەوەیان لەگەڵ (هێمن هەورامی) دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پرسیارانەی کە لەسەر ڕەوشی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایان گەڵاڵە بووە و، هەروەها تێگەیشتن لەدیتگای (سەرۆک بارزانی) و سەرکردایەتیی کوردستان لەسەر هاوکێشەکان بە گشتی.
(هێمن هەورامی) بە لێکۆڵەرەکانی ڕاگەیاند، کە ڕەوشی خۆرهەڵاتی ناوین بەرەو ئایندەیەکی نادییار هەنگاو دەنێت. عێراقیش گیرۆدەی ئەو هزرە چەقبەستووە بووە کە مەزهەببازی و تاکڕۆیی ئاڕاستەی دەکات. بۆیە عێراق بووەتە ئەو گۆڕە گەورەیەی عێراقییەکانی تێکەوتووە.

سەبارەت بە هەرێمی کوردستان و دیتگای (سەرۆک بارزانی) بۆ ئایندە، (هێمن هەورامی) گوتی، كوردستانی عێراق دوابڕیاری لە ٢٥ ئەیلوول دەبێت و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان و (سەرۆک بارزانی)، بڕیارە نیشتیمانییەکە لە ڕێگای سێکتەرە یاسای و نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەکانەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە جێبەجێ دەکات.

سەنگەر هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار