سێ کچی دیکەی ئێزدی ڕزگار کران
_-_Copy__2017_07_11_h19m15s57__HK.jpg)
شنگال-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتی، نووسینگەکەیان بەردەوامە لە ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، ئەمڕۆش توانرا سێ کچی دیکە ڕزگار بکرێت، بەمەشەوە ژمارەی ڕزگارکراوان بووەتە زیاتر لە ٣ ھەزار و٥٠ کەس.
(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''نووسینگەکەیان بەردەوامە لە ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش و لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی باش ڕزگار کران و، ئەمڕۆش سێ کچی دیکە لە مووسڵ ڕزگار کران، کە تەمەنیان لە نێوان ١١ بۆ ١٦ ساڵدایە و خەڵکی تلقەسەب و سەنتەری قەزای شنگالن.''
(حوسێن قایدی) گوتی: ''بە ڕزگارکردنی ئەو سێ کچە ژمارەی ڕزگارکراوان گەیشتووەتە زیاتر لە ٣ ھەزار و ٥٥ کەس.''
(قایدی) دەڵێت: ''دوای پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ، ئێمە زانیاریمان ھەبوو، کە ژمارەیەکی زۆر کەسوکاری ئێمە لە مووسڵ ھەیە، بەڵام بەداخەوە مووسڵ کۆتایی پێ ھات، کەچی ئەو ژمارە زۆرە لە مووسڵ ڕزگار نەکرا، ھۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە حکوومەتی عێراق لە پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵدا لە ھیچ خاڵێکدا باسی کوردانی ئێزدیی نەکردبوو، بۆیە نەتواندرا وەکو پێویست لەدەست داعش ڕزگار بکرێن.''
(قایدی) ڕوونیشی کردەوە: ''داواکارین لە جیاتی ئەوەی حکوومەتی عێراق نەیتوانی کەس لە مووسڵ ڕزگاریان بکات، ئەوانەی ڕزگار کراون، قەرەبوویان بکاتەوە.''
بڵند ئیبراھیم




