٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ شامۆ: سەرۆک بارزانی بە ڕاشکاوی هەموو شتێکی بە یەکێتیی ئەورووپا گوت

سەرچاوە: KDP.info

برۆکسل-KDP.info-  ئەندامێکی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە برۆکسل باس لە گرینگیی سەردانەکە دەکات و دەڵێت، (سەرۆک بارزانی) پێشوازییەکی زۆر گەورەی لێ کرا و قسەی دڵی هەموو گەلی کوردستانی کرد، کە دڵخۆشترین کاتە بۆ ئێستای کوردستان.

(شێخ شامۆ)، نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی شاندی یاوەری (سەرۆک بارزانی) بۆ برۆکسل بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەم سەردانە لەسەر بانگێشتی یەکێتیی ئەورووپا بووە و سەردانەکەش بە نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، گەشتی یەکەمی سەردانەکە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی بەلجیکا و دواتر بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و دوای ئەوەش لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا کۆ بووە و دواتر سەردانی پەرلەمانی ئەورووپاشی کرد. (بارزانی) بەوردی و بە ڕاشکاوی باسی دۆخی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکاریی ناوچەکەی کرد، لەگەڵ ئەوەشدا پرسی ڕیفراندۆمی لەگەڵیان باس کرد و ئەوانیش بە ڕاشکاوی بە (بارزانی)یان گوت، لەگەڵتانین و پشتیوانیتان لێ دەکەین، بەتایبەت لەسەر پرسی ڕیفراندۆم (بارزانی) پێی گوتن، ئەمە بڕیاری گەلی کوردستانە، هیوادارم هەموو لایەک ڕێز لە ئیرادەی گەلی کوردستان بگرن، لەگەڵ ئەوەشدا (بارزانی) سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە و قوربانییانی هێزی پێشمەرگەی بۆ ئەوان ڕوون کردەوە، ئەوانیش دڵنیاییان دا لە پشتیوانی و هاوکاریی پێشمەرگە تا کۆتاییهاتنی داعش.''

(شێخ شامۆ) ئەوەشی خستەروو: ''(سەرۆک بارزانی) بە ڕاشکاوی دەربارەی چارەنووسی گەلی کوردستان هەموو شتێکی بە یەکێتیی ئەورووپا گوت و دڵنیای کردنەوە لەوەی کە لە کات و ساتی خۆیدا ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.''

کارزان سەباح هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار