کۆبوونەوەی شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرز دەستی پێ‌کرد

بەلژیکا-KDP.info- کەمێک پێش ئێستا شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرز پێشوازی لێ‌کرا و لە ئێستایشدا لە کۆبوونەوەدان.
شاندی باڵای ریفراندۆم بە سەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکەم دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی بەلژیکا ئەنجامدا و دوای کۆبوونەوەکەیش، (سەرۆک بارزانی) رایگەیاند کە هه‌ڵوێستی دۆستەکانمان زۆر ئه‌رێنی بووه.
لە ئێستایشدا شادی باڵای ریفراندۆمی کوردستان بە سەرۆکایەتی (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای هەرێمی فلاندەرزی بەلژیکا لە کۆبوونەوە دان.
له‌م سه‌ردانه‌دا شاندێك له نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسی و پێكهاته ئایینه‌كان یاوه‌ریی (سەرۆک بارزانی) ده‌كه‌ن و، بڕیاره چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كانی به‌لژیكا و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا هه‌بێت. ئه‌و شاندە ئامانجی سه‌ره‌كییان له سه‌ردانی ئه‌مجاره گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، كه بڕیاره له 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت.




