هاوڵاتیانی سۆران: ده‌نگ به خوێنی شه‌هیدان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ده‌ین

سۆران-KDP.info- هاوڵاتیانی سۆران به گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕواننه ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و به‌شداری كوردستانیان له ریفراندۆم و ده‌ڵێن، به به‌ڵی ده‌نگ به خوێنی شه‌هیدان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ده‌ین.
(د. سه‌لاح حوسێن) مامۆستای زانكۆی سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئه‌م قۆناغه نوێیه ده‌رفه‌تێكی مێژوویه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و، ناوچه‌كه‌ش له گۆڕانكاریدایه ئه‌گه‌ر كورد خۆی ڕێك نه‌خاته‌وه له گۆڕانكارییه‌كان دواده‌كه‌وێت، بۆیه زۆر پێویسته كورد خۆ ڕێكبخاته‌وه و به‌شێك بێت له‌و گۆڕانكاریانه و چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات.
(سه‌روان موحسێن)ی قوتابیش بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانده‌ڵێ، "ریفراندۆم ده‌رفه‌تێكی مێژووییه و نابێت له ده‌ستی بده‌ین، ئه‌گه‌ر له ده‌ستمان دا ئه‌وا به ژێر ده‌سته‌یی ده‌مێنینه‌وه و، هه‌رگیزیش ئاسووده نابین، بۆیه پێویسته هه‌موومان ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌كدی بنێین و پێكه‌وه به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ناخۆشییه‌كان ڕزگار بین.
(هۆزان خۆرشید) كه ئافره‌تێكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه وه‌ها بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، "ئه‌وه هه‌لێكه هاتووه‌ته پێشه‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌كمان به به‌ڵێ ده‌نگی خۆمان بده‌ین، چونكه ئه‌وه مافی هیچ حزب و لایه‌نێك نیه، پرسێكی نیشتمانییه و مافی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانه، بۆیه به به‌ڵێ ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌ركی هه‌موو تاكێكه كه ده‌نگ بدات، داواش له هه‌موو هه‌موو چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م به به‌ڵی ده‌نگ به خوێنی شه‌هیدان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن".
رابین شێروانی




