باڵیۆزی سوێد خواحافیزی له سه‌رۆكوه‌زیران کرد

هەولێر-KDP.info- سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (ئه‌نیكا مۆلین) باڵیۆزی سوێد له عێراق كرد، كه به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ی وه‌ك باڵیۆزی سوێد له عیراق و خوداحافیزی، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
له دیداكدا (مۆلین) سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سه‌رۆكوه‌زیران و حكوومه‌ت و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی بۆ هاوكارییان له كار و چالاكییه‌كانی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا و، ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه له هه‌موو بواره‌كاندا هاوكاری و ئاسانكاری پێشكه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داون، به‌رهه‌مدار و به‌رز نرخاند.
ڕێز و سوپاسی خۆیشی پێشكه‌ش به خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد، كه له كاته سه‌خته‌كاندا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی تیرۆرستانی داعش بوونه‌ته‌وه و ئه‌ركێكی قورسیان سه‌ركه‌وتوانه ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه سوید گرنگییه‌كی زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و هیوای خواست هه‌مان هاوكاری و كارئاسانی بۆ باڵیۆزی جێگره‌وه‌ی خۆی بكرێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ (مۆلین) له پۆسته نوێكه‌ی خواست و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان گرینگیی زۆر به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ستۆكهۆڵم ده‌دات و به‌رده‌وامیش ده‌بن له په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه.
تاوتووكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به عێراق و ناوچه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و داهاتووی ده‌ڤه‌ره‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




