مامۆستایانی زانکۆ: دوو بژاردە هەیە؛ یان لە عێراقی پڕ لە میلیشیادا بژین.. یان سەربەخۆ بین
_-_Copy__2017_07_10_h18m20s29__HK.jpg)
دهۆک-KDP.info- مامۆستایانی زانکۆ لە دهۆک دەڵێن، نابێ بگەڕێینەوە بۆ عێراقی پڕ لە کێشە و میلیشیا، ئێستا دوو بژاردە لەبەردەستی کورددایە، یان دەبێ لە عێراقی پڕ لە کێشە و میلیشیادا بژین، یان ئەوەتا سەربەخۆ بین.
لە ٧ی حوزەیرانی ڕابردوودا لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی لایەنە سیاسییەکاندا بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی)، بڕیار درا، ٢٥ی ئەیلوولی ئەمساڵ ڕیفراندۆم بکرێت و ئێستایش گەلی کوردستان بەرە و ڕیفراندۆم كةوتووەتە جوڵە. مامۆستایانی زانکۆ دەڵێن، کاتی ئەوە نەماوە ئیدی جارێکی دیکە بگەڕێینەوە عێراق، چونکە عێراق بەرە و میلیشایی و میلیتاری هەنگاو دەنێت. هەرێمی کوردستانیش، کە خاوەن ئەزموونێکی حوکمڕانی و دیموکراسی و پێکەوەژیانە، ناکرێ لە عێراقێکی وەها میلیشیاییدا درێژە بە حوکمڕانی بدات. (د. نەوزاد هێتوتی)، مامۆستای زانکۆیە و دکتۆراکەی لەبارەی سیاسەتی دەرەوی ئەمریکاوەیە، دەڵێ: ''ڕیفراندۆم دەبێ بریتی لە چی بێت؟ کورد تەنیا دوو بژاردەی هەیە؛ یەکەم، دڕیژەدان بە مانەوە لە چواچێوەی ئەو عێراقەدا کە هەیە و پڕە لە کێشە. دووەم، هەنگاونانە بەرەو سەربەخۆیی، یان بە لایەنی کەمەوە کونفێدراڵی .''
ئەمڕۆ، (سهرۆك بارزانی) به یاوهریی شاندێكی ئهنجومهنی باڵای ڕیفراندۆم، سهردانی پهرلهمانی ئهورووپا له برۆكسل دهكات و لهگهڵ لیژنهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی پهرلهمانی ئهورووپا و ژمارهیهك له بهرپرسانی بهلجیکا كۆ دهبنهوه، سیاسەتەمەدارانیش دەڵێن، ئەو سەردانەی (سەرۆک بارزانی) و شاندی یاوەری بۆ پەرلەمانی ئەورووپا لە کاتێکی زۆر گونجاو و زۆریش پێویستدا بوو، بۆیە ئێستا بە گوێرەی شارەزایان و چاودێرانی سیاسیی کورد، پێگەی کورد لە دەرەوە بەهێزە و پێویستە لە نێوخۆشدا هەمووان پشتگیری ڕیفراندۆم بن.
(د. نەوزاد هێتوتی) باوەڕی وایە: ''دەبێ ئەوانەی لە دژی ڕیفراندۆمن، ڕوونی بکەنەوە سوود و قازانجی مانەوەی کورد لە چوارچێوەی عیراقێکی میلیشیاییدا چییە؟ چونکە ئێستا زیاتر لە ٥٠ گرووپی مێلیشیایی لە عێراقدا هەیە. گرەنتییان چییە؟ کە جارێکی دیکە کورد ڕووبەرووی جینۆساید نابێتەوە؟ یان چ گرەنتییەک هەیە، کە بەغدا جارێکی دیکە هەستایەوە سەرپێی خۆی ناوچە ناکۆکەکان کونترۆڵ ناکات و پەلاماری کوردستان نادات.''
کورد زۆر هەوڵی داوە لە چوارچێوەی عیراقێکی یەکگرتووودا بێت، کەچی حکوومەتی عێراق سەروەریی یاسایی شکاند و بوودجە و مووچەی خەلکی بڕی و بە سیاسەتی برسیکردن ڕووبەڕووی خەڵکی هەرێمی کوردستان بووەوە و نەیتوانی ببێتە شەریکێکی ڕاستەقینە لەگەڵ هەرێم و بەندە یاساییەکانی پێشێل کرد، بۆیە شارەزایانی سیاسیی دەڵێن، نابێ کورد جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نێو ئەو عێراقەی کە دەستووری لێ جێبەجێ نەکرا و ستەمی لە کورد کرد.
(هێتوتی) دەڵێت: ''چ گرەنتییەک هەیە، کە ئەوەی ئەم جارە بەسەر عەرەبی سوننەدا هات، جارێکی دیکە بەسەر کورددا نایەت، یان کە لە پێناوی مەرامی سیاسیی بەغدادا بوودجە و مووچە نابڕیت، یان عێراقیکی پڕ لە میلیشیا پابەندی دەستوور و شەراکەتی ڕاستەقینە دەبێت لە گەل کورد، یان بەندی ١٤٠ پراکتیزە دەکات؟
(هێتوتی) ڕوونیشی کردوە: ''ئایا خۆبەستنەوە بە عێراقێکی شکەستخواردووەوە، کە سەد ساڵە بووەتە سەرچاوەی قەیران و نەهامەتی بۆ خۆی و گەلەکەی و دراوسێکانی، گەمەیەکی مەترسیدار و موغامەرە نییە بە ئایندەی نەتەوە و گەلەکەتەوە، کە ئیستا دەرفەتێکی گونجاو لە پێشە بۆ سەربەخۆیی.''
هەر سەبارەت بەم پرسە، (عەلی جۆقی)، مامۆستایەکی زانکۆی دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لەسەر هەموو لایەنەکانی کورد پێویستە لەم پرسەدا پشکدار بن و کێشە نێوخۆییەکان نەکەنە بەهانە بۆ ئەم پرسە نیشتمانییە، دەبێ هەموومان نەرمی بەرانبەری یەکتری بنوێنین.''
(عەلی جۆقی) گوتی: ''چی دیکە ناتوانین لە حکوومەتێکی شکستخوراردووی وەکو عێراقدا بین، کە بە سەدان ساڵە، جگە لە زیان، هیچی دیکەی بە کورد نەگەیاندووە، هەر لەبەر ئەوەش پێویستە ئەم دەرفەتە زێڕینە لەدەست نەدەین و هەموومان بە ''بەڵێ'' دەنگ بۆ ڕیفراندۆم بدەین.''
کاروان باعەدری




