نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش ڕه‌وشی ناوچه‌كه تاوتوو ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق ئەمڕۆ لە دیداریاندا رەوشی ناوچەکەیان تاوتوو کرد و سەرۆکوەزیرانی کوردستان دووپاتی کردەوە کە خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی ڕاپرسی له‌باره‌ی داهاتووی خۆی ئه‌نجام بدات و له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی جیددی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ربڕی.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-7-2017 (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (یان كۆبیش) نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا (كۆبیش) پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی دیداره‌كانی له ناوچه‌كه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ دا كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته پرۆسه‌یه‌كی سیاسی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ پێكهاته‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌ستپێبكرێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته دیالۆگێكی جددیتر و كراوه‌تر له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه ئێستا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باش هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بواره‌كانی دیكه‌ش هه‌بێت. ده‌رباره‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیش، به پێویستی زانی دیالۆگ و ڕاوێژی زیاتر له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌بێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و تێبینییهكانی به‌ڕێزی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پهویهندییه باشه‌كانی بواری سه‌ربازیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌ستكه‌وتی باشی لێكه‌وتۆته‌وه و به‌پێویستی زانی له‌مه‌ودوا به‌غدا هه‌وڵ بدات پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی جددی ده‌ستپێبكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه پێشتر بوونه‌ته هۆی دروستبوونی داعش و متمانه بۆ پێكهاته‌كان بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی ڕاپرسی له‌باره‌ی داهاتووی خۆی ئه‌نجام بدات و له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ربڕی.




