ئه‌یلوولی و گوڵانییەکان: با یەکدەنگ بین و پشتگیری له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بكەین

سۆران-KDP.info- پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ر دوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات و تێكۆشانمان كردووه و له هه‌موو چیا و چۆڵه‌كانی كوردستان شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ دوژمن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به مافه ڕه‌واكانی خۆمان بگه‌ن و سه‌ربه‌خۆ بن، بۆیه داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین روو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن.
(حه‌مید سه‌لیم) پێشمه‌رگه‌ی هه‌ر دوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "زیاتر له 50 ساڵ خه‌بات و تێكۆشانمان كردووه و به ده‌یان داستانمان تۆمار كردوونه؛ ته‌ماشای بن هه‌ر دار و به‌ردێك بكه‌ی خوێنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك لێی ڕژاوه؛ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بووه زۆرداریمان قبووڵ نه‌كردووه و ده‌مانویست رۆژێك له رۆژان سه‌ربه‌خۆ بین، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ داوای مافی خۆمان نه‌كه‌ین ئه‌ی كه‌ی ده‌كه‌ین؟، بۆیه داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خه‌بات و قوربانیدانی ئێمه به فیڕۆ نه‌چێت ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن."
٢٥/٩ـی ئەمساڵ ڕاپرسی بۆ بڕیاردان سەربەخۆییی باشووری کوردستان، لە لایەن ١٥ حزبی کوردستانییەوە لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێ دراوە؛ ڕۆژێک پاش ئەوە (سەرۆک بارزانی) کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی و هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد ئامادەسازی بکەن بۆ بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆسە چارەنووسساز و مێژووییە.
(مسته‌فا قادر) پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ی شۆڕشی گوڵانه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌و شه‌هید و قوربانیدانه له پێناو سه‌ربه‌خۆی كوردستان بووه، چونكه (بارزانیی نه‌مر) ده‌یزانی رۆژێك دێت ئێمه سه‌ربه‌خۆ ده‌بین، هه‌موو كاتێك ئه‌وه‌ی به ئێمه ده‌گوت، ئه‌وه‌ش وای له ئێمه كردبوو كه رۆژ بۆ رۆژ به‌هێزتر بین و به‌ر بە دوژمن بگرین و لێ نه‌گه‌ڕێین هەوڵی لەنیوبردنمان بدات، به‌ڵكو له هه‌ر شه‌ڕێكدا رووبه‌ڕووی دوژمن بباینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه ژماره‌یه‌كی كه‌م بووین و چه‌كمان وه‌ك پێویست پێ نه‌بوو، به‌ڵام به بیروباوه‌ڕه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌بووینه‌وه. ئێستایش داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، حزب و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، پێکەوە هەنگاو بنێین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ بین و به مافه‌ڕه‌واكانی خۆمان بگه‌ین."
(ڕه‌مه‌زان سادق) پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، به‌شدارینه‌كردنی خه‌ڵك و حزب و لایه‌نه‌كان، ڕێزنه‌گرتنه له خه‌بات و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان و گوتی، "خەباتی چه‌ندین ساڵەمان به‌بێ نان و ئاو و له چیا و چۆڵه‌كانی كوردستان، بۆ ئه‌وه بوو كوردستان بپارێزین، ئه‌مڕۆیش به‌و رۆژه گه‌یشتووینه كه داوای مافی خۆمان بكه‌ین، جا ئه‌وه به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی شۆڕشەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردە، بۆیه داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، حزب و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بده‌ن".
ڕابین شێروانی




