ڕەفیق قەرەقوچ: سەربەخۆیی باشووری كوردستان، ئاواتی لەمێژینەی پارچەکانی دیکەشە

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی گشتیی پارتی ماف و ئازادییەكان، (ڕەفیق قەرەقوچ) ده‌ڵێ، سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان به هه‌نگاوێكی مێژوویی ده‌بینن و پشتگیرییشی ده‌كه‌ن، چونکە ئەو پێیوایە ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی پارچه‌كانی دیكه‌ش سه‌ربه‌خۆ بن.
(ڕه‌فیق قه‌ره‌قوچ) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی مافی گه‌لی كورده، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له باشووری كوردستان وه‌كو ئه‌وه وایه له هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی دیكه كورد ببێته ده‌وڵه‌ت، بۆیه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی مافی خه‌ڵكی باشووری كوردستانه و پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان خه‌ڵك هان بده‌ن تا به به‌ڵێ ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بده‌ن."
(قه‌ره‌قوچ) جەخت دەکاتەوە، کە به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریی له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن و، ئاواته‌خوازن ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلوول، ببێته هۆكاری سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و گوتی، "هەڵبەتە ده‌رفه‌تێك هاتووه‌ته پێش بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی پارچه‌یه‌كی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بن و به ئازادانه بژین، بۆیه پێویسته كوردانی باشووری كوردستان به به‌ڵێ، به‌شداری له ڕیفراندۆمدا بكه‌ن، تا بۆ ته‌واوی گه‌لانی جیهانی بسه‌لمێنین كه خه‌ڵكی كوردستان مافی ژیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه و خاوه‌نی ئیراده‌ن و، به هه‌موو باوه‌ڕێكه‌وه پشتگیریی ده‌كه‌ین."
سەرۆكی گشتیی پارتی ماف و ئازادییەكان پشتیوانیی خەڵکی باكووری كوردستانی لە پشتگیری له‌و بڕیاره نیشان دا و، هیوایشی خواست ئه‌و بڕیاره ببێته هۆی یه‌كگرتنی گه‌لی كورد.
ڕابین شێروانی




