٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم هه‌نگاوی كرده‌نی نا

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی ئه‌نجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم دەڵێ، بەیانی بە سەرۆکایەتیی (سەرۆک بارزانی) و، نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بۆ پرسی کورد و ڕیفراندۆم، سەردانی بڕۆکسل دەکەن، چەند بەرنامە و کۆبوونەوەیەکی تریشیان ھەیە.

پەیوەست بە سەردانی نوێنەرانی کورد لە ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، (خەلیل ئیبراھیم) ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەیەک لە بڕۆکسل ئەنجام دەدرێت لەم کۆبوونەوەیەدا باسی پرسی ھەرێمی کوردستان و ڕۆیفراندۆمیش دەکرێت، شانده‌كه‌ (سەرۆک بارزانی) سەرۆکایەتی ده‌كات، کە شاندەکە پێکدێت لە ئه‌ندامانی (یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و پێکھاتەکانی تری کوردستان)."

(ئیبراھیم)گوتیشی: "شاندەکە لەم سەردانەیاندا لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپا و بەرپرسان و حزبەکانی بەلجیکا له‌ ڕۆژانی (10و11-7-2017) بەرنامەیان ھەیە و کۆ دەبنەوە.''

ئەمڕۆ 8ـی 7ـی 2017 لە پیرمام، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و، بەشداریی نوێنەری پارتە سیاسی و پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینەکانی ئەندام لەو ئەنجوومەنە بەڕێوە چوو.

فاییزە کۆیی
 

هەواڵی پەیوەندیدار