شاندێكی پارتی ماف و ئازادییەكان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد

بارزان-KDP.info- ڕۆژانە هاووڵاتییان و لایەنگران و سكرتێر و بەرپرسانی حزبەكانی كوردستان و پارچەكانی دیكە سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان دەكەن، لە بەردەوامیی سەردانیكردنی شاند و پێكهاتە جیاجیاكاندا، شاندێكی پارتی ماف و ئازادییەكان بە سەرۆكایەتیی (ڕەفیق قەرەقوچ)، سكرتێری حزب لە وڵاتی توركیا سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و لە لایەن (خەلات بارزانی)، نوێنەری (سەرۆك بارزانی)یەوە پێشوازی كران.
(خەلات بارزانی)، نوێنەری (سەرۆك بارزانی) لەسەر مەزاری نەمران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ئەو عەدالەتەی ئەمڕۆ لە بارزان هەیە وای كردووە كە خەڵك لە هەرچوار پارچەی كوردستانەوە بە ڕێپێوان بۆ ڕێزگرتن لە ڕێبازی پیرۆزی بارزان، سەردانی مەزاری نەمران بكەن، كە ڕۆژانە بە هەزاران زیارەتكار سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان دەكەن، زۆرترین ڕێژەی زیارەتكاران بۆ بارزان لە ڕۆژانی 1/3 تا 14/3ی هەموو ساڵێكە، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەی هاتنی زیارەتكاران بۆ سەر مەزاری نەمران بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو زیاتر بووە، تەنیا لە ماوەی 1/3 تا 26/5، واتە لە ماوەی 86 ڕۆژدا، 153 هەزار و 84 زیارەتكار لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و، لە پارچەكانی دیكەی كوردستان و، لە وڵاتانی جیهانەوە، كە نەك تەنیا لایەنگرانی پارتی، بەڵكو لایەنگرانی حزب و لایەنەكانی دیكەش، سەركردە و سكرتێری حزب و لایەنەكان سەردانی مەزاری نەمرانیان كردووە.''
ئەمڕۆش شاندێكی پارتی ماف و ئازادییەكان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.
ڕابین شێروانی




