كاوە ئازیزی: سیاسەتی ھەڵەی قەندیل، عەفرینی خستووەتە مەترسییەوە
__2016_11_08_h16m57s40__HK.jpg)
رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- بەرپرسێكی ئەنەكەسە جهخت دهكاتهوه كه، سیاسەتی پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستاندا ھەڵەیە و ھەنگاوەكانی لە عەفرین، شارەكەی خستووەتە مەترسییەوە.
(كاوە ئازیزی)، ئەندامی سەركردایەتیی ئەنەكەسە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەورە دراوە و پەیەدە لەو ناوچەیە 100% سیاسەتی قەندیل جێبەجێ دەكات، ئەوەیش ئاشكرایە سیاسەتێكی ھەڵەیە پارتی كرێكارانی كوردستان لە رێگەی گرووپهكانی سەر بە خۆیانەوە گرتوویەتییە بەر و بەو ھۆیەوە مەترسییەكی گەورە كەوتووەتە سەر شاری عەفرین، چونكە بە ھەزاران عەرەبی سنوورەكە كە زۆربەیان سەر بە سوپای ئازاد و قەڵغانی فۆراتن، دژ بە سیاسەتی پەیەدە وەستاونەتەوە و ئەگەری ھێرشكردن ھەیە".
(ئازیزی) گوتیشی، "وڵاتی توركیا ھۆشداریی داوەتە پەیەدە ئەگەر بێت و بەو شێوەیە بەردەوامن لەسەر سیاسەتی خۆیان، ئەوا ھێرش دەكەنە سەر عەفرین و لێی قبووڵ ناكەن مەترسی بۆ سەر ناوچەكە و توركیا دروست بكرێت، ھەرچەندە ناوچەكە بە ھەماھەنگیی ئەمەریكا و توركیا و رووسیا بەڕێوە دەبرێت و ئەگەر بڕیاری ھێرشكردن بدرێت، ئەوا پێكەوە بڕیارەكە دەدەن".
قائید میرۆ




