٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ریفراندۆمدا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  وه‌ك بڕیار بوو ئەمڕۆ شه‌ممه‌، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئەندامانی لیژنەی ریفراندۆم كۆ ده‌بێته‌وه‌ و، ئامادەكارییەكانی ده‌خرێنه‌ به‌ر باسه‌وه‌.

(محەممەد ئیلخانی) كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی توركمان ده‌كات له‌ لیژنه‌ی ڕیفراندۆم، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "كۆبوونه‌وه‌كه‌ لە سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان ده‌بێت، ئەندامانی لیژنەی ریفراندۆم لە ھەموو حیزب و پێكھاتەكان جگە لە گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی، لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمدا كۆ دەبنەوە و، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ ریفراندۆم و سەردانیكردنی بەغدا و وڵاتان لەبارەی ریفراندۆم دەكرێت".

(ئیلخانی) گوتیشی، رەنگە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سەرۆكی حكوومەت یاخود جێگرەكەی بەشداری بكەن.

بڕیارە 25/9/2017 پرۆسەی ریفراندۆم لە ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستەیش كۆمسیۆن دەستی بە ئامادەكاری كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار