٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پشتیوان سادق: خەرجکردنی پارەی هاندانی مامۆستایان بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- (پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو مامۆستایانەی 8 ساڵە بەڕێوەبەرن بۆ شوێنی دیکە دەگوازرێنەوە و مامۆستایانی پەروەردەی شارۆچکە و شارەدێکان لە شوێنیان دادەنرێن.
 
سەبارەت بە پارەی هاندانی مامۆستایانیش، وەزیری پەروەردە گوتی، "پێدانی پارەی هاندانی مامۆستایان بەردەوامە و نەوەستاوە".
 
(پشتیوان سادق) ئاماژەی بۆ ئەوەشدا، بەهۆی بوونی کەموکوڕی لە لیستی ناوی مامۆستایان هەندێک هەڵە لە چۆنییەتی دابەشکردنی ئەو پارەیە کرابوو، بەڵام ئێستا ئەو هەڵانەش راستکراوەنەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار