پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەمین خدر، دارا جەلیل خەیات و فەرهاد جەلیل خەیات دەكات
__2017_05_02_h17m40s33__HK.jpg)
بەرێزان خانەوادەی ئەمین خدر رەسووڵ..
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول (ئەمین خدر رەسووڵ) ناسراو بە (مینە توركە)مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین دوا ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
5/7/2017
بەڕێزان كاك دارا جەلیل خەیات و دكتۆر فەرهاد جەلیل خەیات..
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و تیكڕای خانەوادە و خزمانتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
5/7/2017




