ده‌رچــووانـى زانـكـۆ، پشتـگیـریی خـۆیـان بـۆ ریـفـرانـدۆم ده‌رده‌بـڕن

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌رچـووانی خولی سیوشه‌شه‌مینی زانكؤى سه‌ڵاحه‌دین، خؤشحالییان بە ئاهەنگەکەیان کە بە دروشمی بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم بوو دەردەبڕن و جەخت دەکەنەوە،
قوتابیان و دەرچووانی زانکۆ به هه‌مان جۆش و خرۆشی چین و توێژەکانی دیکە لە ڕیی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتـی دیمـوكراتی كوردسـتانەوە دووپاتی دەکەنەوە کە، ٢٥-٩ـی ئەمساڵ، بە دەنگی بەڵێیان هەوڵ دەدەن باشووری کوردستان بەرەو كه‌ناری ئارامی و سـه‌ربه‌خۆیـى ببەن.
(ئومێد ڕەسـووڵ) ده‌رچووی به‌شی ده‌روونناسییە و دەڵێ "خۆشحالم كه ئه‌مساڵ ئاهه‌نگی ده‌رچوونی زانكۆكه‌مان له‌ژێر ناونیشانی به‌ڵێ بؤ ریفراندۆم بوو؛ به‌ڵێن ده‌ده‌م وه‌ك قوتابییه‌ك له 25-9 جارێكى تر ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی ریـفراندۆم به ده‌نـگی بـه‌ڵی سـاز بكـه‌م."
2-7-2017، (سـه‌رۆك بارزانی) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ده‌رچووانی خولی ریفراندۆم كرد و پێیراگه‌یاندن، "له قۆناغی داهاتوودا ئه‌ركی ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست قورس و بایه‌خداره، ئایینده‌ی كوردستان له ده‌ستی ئێوه‌دایه و داواتان لێ ده‌كه‌م به بڕوابه‌خۆبوونه‌وه كار بۆ پێشكه‌وتنی وڵات و به‌هێزتربوونی بكه‌ن."
(شه‌یما عوسمان) دەرچووى كؤلێژی کارگێری و داراییی زانكۆى سـه‌لاحەد‌دینە و گوتى: "ئێمه دوو ئاهه‌نـگ ده‌گێڕین، یه‌كێكـیان به بۆنه‌ى ده‌رچوونمانه و ئه‌وی تریان بۆ پشتـگیریی ریـفراندۆمه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی په‌یامه‌كه‌ى (سـه‌رۆك بـارزانى) كه ده‌ڵێـت به قه‌ڵه‌م و زانستـتان پشتـگیریی ریـفراندۆم بكه‌ن، من لێره‌وه وه‌ك قوتابییه‌ك به‌ڵێن ده‌ده‌م به خـوێـن ده‌نگ بۆ ریفراندۆم بۆ سـه‌ربه‌خۆییى كـوردستـان بـده‌م."
به‌هه‌مان شێوه (سـارا مه‌حموود) کە دەرچووی كۆلێژی یاسـایە خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا کە له ژێر ئاڵای كوردسـتاندا گەیشتووە بەو مافەی کە بڕیاردانە لە چارەنووسی خۆی و گەلەکەی و دەڵێ، "خۆشحاڵم کە به بەڵێ بۆ سەربەخۆیی، كۆتایى به قۆناغى خوێندن دێنم و هیوادارم هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و ده‌وڵـه‌تی سـه‌ربه‌خۆ و كۆتایى به عـێراقى یه‌کگرتوو بهێنین."
"له 25-9 كۆتایی به عێراقی به‌زۆر پێکەوە لێكندراو ده‌هێنین کە لە سایەیدا زولم و تاوانكارییه‌كانى ده‌رهه‌ق به میـللـه‌تى كـوردمان بینیوە و چی دی نا."
ڕۆژی 7ـی مانگی ڕابردوو، به سەرپەرشتیی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و ئاماده‌بوونی ١٥ لایه‌نی سیاسی و پێكهاته‌كان بڕیار درا كه 25/9 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و گه‌ل بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات.
هه‌ڵكه‌وت محه‌ممه‌د




