٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەورۆز مەولوود: ٧٣ ملیۆن داھاتی گەشتیاری بووە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لەم جەژنەدا ٢٤٣ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان و، ٧٣ ملیۆن داھاتەکەی بووە. ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی ١٠٠ھەزار گەشتیار زیادی کردووە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (نەورۆز مەولوود) لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ٢٣ی حوزەیران تاکو ١ی تەمموز، ٢٤٣  ھەزار گەشتیار لە دەروازە و بازگەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ جەژنی ڕەمەزان ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان. ھەروەھا ڕایگەیاند، لەم ماوەدا ٧٣ ملیۆن دۆلار داھاتی گەشتیاری بووە بۆ کەرتی تایبەت، لە سەدی٧٠ـی گەشتیارانیش لە خوارو ناوەڕاستی عێراق ھاتوون.
‎
(نەورۆز مەولود) ھۆکاری زیادبوونی ژمارەی گەشتیارانیشی گەڕاندەوە بۆ  پلانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، هەروەها پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  و ھاوکاریی دامودەزگاکان بە گشتی و کارئاسانی دەزگا ئەمنییەکان بە تایبەت، ھەروەھا ھۆکارێکی دیکەی زیابوونی ژمارەی گەشتیارانی بۆ زیادکردنی خزمەتگوزاری بۆ گەشتیاران و نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک شوێنی گەشتیاری و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ژمارەیەک شوێنی نوێی گەشتیاری گەڕاندەوە.
ساڵی ڕابردوو لە ھەمان کات ١٢٢  ھەزار گەشتیار بووە،  واتە نزیکەی  سەد لە سەد زیادی کردووە.
بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار