٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید سەرحەد قادر: ئافرەت و منداڵێکمان ڕزگار کردن؛ ١٨تیرۆریست و داواکراویشمان دەستگیر کردووە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک گوتی، لە چەند ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا ئافرەتێک و منداڵێکیان رزگار کردووە و، ١٨تیرۆریست و گومانلێکراو و داواکراویش دەستگیر بکەن.

عەمید(سەرحەد قادر) بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک بەماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "شەوی رابردوو تا ئەمڕۆ سێ ئۆپەراسیۆنمان لەناو شار و دەرەوەی شار ئەنجام دا؛ سەعات١٢ـی شەو سێ چەکداری داعشانمان دەستگیر کرد کە پێشتر دزەیان کردبووە ناو شار و فەرمانی گرتنیان ھەبوو، هەڵبەت بە نیاز بوون کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، بۆیە دراون بە دادگا."

هاوکات لەگەڵ گەڕان بە دوای تیرۆریستاندا، وەک عەمید(سەرحەد قادر) گوتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئافرەتێک و منداڵێکیان رزگار کردووە کە چوار رۆژە رفێندراون و تاوانبارانی ئەم ڕفاندنەیشیان لە نێو شاردا دەستگیر کردوون.

پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ئەم بەیانیی چوارشەممەیە، لە سنووری قەزای دوبز، ھەڵمەتێکی بە ھاوکاریی ھێزەکانی پێشمەرگە بەرپا کردووە و، عەمید(سەرحەد قادر) دەڵێ، "١٥چەکداری گومانلێکراو و داواکراومان دەستگیر کردوون."

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار