٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێبواری تاڵەبانی: دادگاییکردنی من دواخرا؛ دەیڵێمەوە هەڵکردنی ئاڵا یاسایی و دەستوورییە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک/ بەوەکالەت گوتی، دادگاییکردنەکەی سەبارەت بە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان بۆ ٢٤ی ئەم مانگە دوا خرا. گوتیشی، ئەو بڕیارەی داویانە یاسایی و دەستوورییە و ھیچ کێشەیەکی نییە.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک/ بەوەکالەت، (رێبوار تاڵەبانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ دادگاییکردنی من لەسەر ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک ھەبوو، بەڵام بۆ ٢٤ی ئەم مانگە دوا خرا، چونکە دادگا دیراسەی ئەو پرسە دەکات.''

(ڕێبوار تاڵەبانی ) گوتی: ''ئەو بڕیارەی ئێمە بۆ ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک داومانە، یاسایی و دەستوورییە، بەڵام ئەوەی ئەوان دەیکەن نایاسایی و نادەستوورییە، ئەمە ڕای ئێمەیە، لەبەر ئەوەی لە قسەکانیاندا بنەمایەکی یاسایی و دەستووری نییە.''

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک/ بەوەکالەت، ڕوونیشی کردەوە: ''ئەو بڕیارەی ئێمە بۆ ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان داومانە، ھیچ کێشەیەکی نییە و بگرە یاسایی و دەستووریشە.''

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار