وه‌یس نایف: په‌كه‌كه هه‌وڵ ده‌دات خانه‌سۆر بخاته سه‌ر كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قەزای شنگال جەخت دەکاتەوە، کە هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ شنگال و ده‌وروبه‌ری، داعش نییه، بەڵکە له‌به‌ر په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبییه، ئەوان به ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و جامڕه‌ش ته‌قه له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.
(وه‌یس نایف) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قەزای شنگال بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ هاتنی په‌كه‌كه بۆ شنگال له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا نه‌بووه، بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی هاتووه و ئه‌جێندای وڵاتای ده‌وروبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی شنگال توشی كاره‌ساتێكی دیكه بكه‌نه‌وه. هاتنی حه‌شدی شه‌عبییش بۆ هه‌ندێك ناوچه‌ی شنگال هه‌ر له‌به‌ر په‌كه‌كه بووه، كه ئه‌مڕۆ بوونه‌ته ڕێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان."
(وه‌یس نایف) دەڵێ: "بە هاتنی په‌كه‌كه بۆ ناوچه‌كه ده‌رفه‌ت بۆ خراپەكاران دروست بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌بن، هه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا خراپه ده‌كه‌ن و خه‌ڵك شه‌هید و بریندار ده‌كه‌ن. ئەوەتا به ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش و بێ تابلۆ رۆژانه ته‌قه له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له خانه‌سۆر، كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه و سه‌ر بە سنونێیه. مامەڵە و جموجۆڵەکانی وان کە په‌كه‌كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات خانه‌سۆر بخاته سه‌ر كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا، به‌ڵام ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نابێت و خه‌ڵك دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستنه‌وه".
ڕابین شێروانی




