تۆپبارانه‌كه به‌رده‌وامه؛ زیانی گیانی و ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه

سۆران-KDP.info- قایمقامی شارۆچكه‌ی چۆمان رایگه‌یاند، ئێران جارێكی دیكه ناوچه‌كه‌ی تۆپباران كرد، به‌هۆیەوە ئافره‌تێك بریندار بووه و زیانێكی زۆریش به ڕه‌وه‌ند و كۆچه‌ر و جووتیاران و پووش و پاوانی ناوچه‌كه كه‌وتووه، هێشتایش ناوبه‌ناو تۆپباران به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ دووشەممە، جارێكی دیكه تۆپخانه‌كانی ئێران گوند و ئاواییه‌كانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی كردنه ئامانج و به تۆپ ناوچه‌كه‌ی تۆپباران كر و، (ئه‌حمه‌د قادر) قایمقامی شارۆچكه‌ی چۆمان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه زیانێكی زۆری ماددی به‌ر جووتیاران و ڕه‌وه‌ند و كۆچه‌ره‌كان كه‌وتووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕه‌وه‌ند و كۆچه‌ره‌كان ڕوویان له ناوچه‌كه كردبوو، ئافره‌تێكیان بە هۆی بپردوومانەوە بریندار بووه و زیانی زۆریشیان به‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها پووش و پاوانێكی زۆریش سووتاوه."
قایمقامی شارۆچكه‌ی چۆمان ئه‌وه‌شی گوت: "تا ئێستا تۆپبارانه‌كه ناو به‌ناو هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ش وای كردووه كه ژماره‌یه‌ك له ڕه‌وه‌ند و كۆچه‌ره‌كان و جووتیاران ناوچه‌كه به‌جێ بهێڵن و ئاواره ببن".
ڕابین شێروانی




