لە خورماتوو ھێرشێکی داعشان تێکشکێندرا

خورماتوو-KDP.info- درەنگانی شەوی رابردوو جارێکی دیکە تیرۆریستانی داعش لە چەند قۆڵێکەوە ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە لە خورماتوو، بەڵام تێکشکێندران و پاشەکشەیان پێ کرا.
بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو (فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ھێرشەکەی داعش لە ناوچەی زەرگە بووە لە سنووری خورماتوو. لەم هێرشەیاندا کە تەنیا سەعاتێک بەردەوام بووە، داعش شکستی برد و زیانی زۆریشی بەرکەوتووە، چونکە لە شوێنی ھێرشەکە خوێنی لێ بووە، بەڵام دیارە کە تەرمەکانیان جێ نەهەێشتوون."
بڵند ئیبراھیم




