٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێران ناوچە سنوورییەکانی بۆردوومان کرد.. شوانێک بریندارە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان گوتی، جارێکی دیکە تۆپخانەکانی ئێران سنوورەکانی ھەرێمی کوردستانیان بۆردوومان کردەوە کە بە ھۆیەوە شوانێک بریندار بووە.

(محەممەد ساڵح قادری) بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدک، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند "لە درەنگانی شەوی رابردووەوە تۆپخانەکانی ئێران دەستیان بە تۆپبارانکردنی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە، لەوانە کونەرێ و بناری ھەڵگورد و قەزای چۆمان، بەو ھۆیەوە شوانێک کە لەبەر مەڕوماڵاتەکەی بووە، ساچمەی بەرکەوتووە و بریندار بووە، زیانی زۆری ماددییش بەرناوچەکە کەوتووە."

(محەممەد ساڵح قادری) گوتیشی، تۆپبارانکردنی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان تەنھا بیانووە و ھیچی تر نییە، ئەگەرنا لەو تۆپبارانە ھیچ پێشمەرگەیەکی ئێمە زیانی بەرنەکەوتووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار