مامۆستایانی زانكۆ: قوربانیدانمان بۆ ئه‌وه بووه سه‌ربه‌خۆ بین

هه‌ولێر-KDP.info- تادێ له 25/9 نزیك ده‌بینه‌وه و چین و توێژه‌كانیش به هیوای به‌رز و گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و ڕۆژه تا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. مامۆستایانی زانكۆ ده‌ڵێن، ڕیفراندۆم پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانییه و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان به گه‌رمی پێشوازی لێ بكه‌ن و پشتگیری لێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌بات و قوربانی دانی گه‌لی كورد به فیڕۆ نه‌چێت.
(د. عه‌لی هاشم) مامۆستای زانكۆ له ئاكرێ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ڕیفراندۆم پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانییه، دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستان، ده‌سته‌به‌ری ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌كات له ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه، چونكه كوردستان یه‌كێك بووه له‌و ناوچانه‌ی كه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی دراوسێدایه، بۆیه چه‌ند زووتر كوردستان ببێته ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و وڵاتانه باشه و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و وڵاتانه‌دایه."
بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچەکە و تیخوێندنەوەی سیاسییەکان، هەموو لایەنە کوردستانییەکان کۆکن لەوەی، ئێستا هه‌لومه‌رج ته‌واو له‌باره بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، (د. به‌ره‌ڤان موسلیح) مامۆستای زانكۆ له دهۆك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "پێویسته هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان یەک گوتار و یەکدەست بن و پشتگیری له هه‌نگاو و بڕیاره‌كانی (سه‌رۆك بارزانی) بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست بده‌ین جارێكی دیكه زۆر زه‌حمه‌ته ده‌رفه‌تێكی دیكه‌مان بۆ بێته پێشه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر رووبه‌رووی چه‌ندین كێشه و گرفتیش ببینه‌وه، ده‌بێت ریفراندۆم هه‌ر ئه‌نجام بدرێت، چونكه له 100 ساڵی رابردوودا قوربانیدانی گه‌لی كورد بۆ ئه‌وه بووه رۆژێك له رۆژان سه‌ربه‌خۆ بین و به‌و مافه بگه‌ین كه به درێژای مێژوو خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین."
به سەرپەرشتیی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان بڕیار درا كه 25/9 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و گه‌ل بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، (د. جیهاد نه‌عمان) له مێرگه‌سۆرەوە بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئه‌م بڕیارە هه‌موو تاكێكی كوردستانی خۆشحاڵ كردووه و خه‌ڵكی كوردستان له‌و قۆناغه‌دا زیاتر له هه‌موو قۆناغه‌كانی دیكه حه‌ز ده‌كه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن، بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه ڕه‌واكانی خۆیان بگه‌ن".
ڕابین شێروانی




