٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کارەبا، داوا لە ھاووڵاتیان دەکات لە بەکارھێنانی کارەبا ھاوکار بن

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، بەھۆی ئەو شەپۆلی گەرمایه‌وه‌ پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەم بۆتەوە، بۆیە ئەگەر ھاووڵاتیان ھاوکاریان بن، دەتوانن سه‌عاتی زیاتری کارەبا دابین بکەن.
 
لە مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە نزیکەی ١٥سه‌عات کارەبای نیشتیمانی بە ھاووڵاتیان دەدرا، بەڵام بەھۆی ھاتنی ئەو شەپۆلەی گەرماوە، خواست لەسەر کارەبا زۆر بووە، بۆیە پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمی کردووە.
 
له‌مباره‌وه‌ (ئومێد ئەحمەد) بەڕێوه‌بەری کۆنتڕۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین لە بەکارھێنانی کارەبا ھاوکار بن، بۆ ئەوەی بتوانین سه‌عاتی زیاتر کارەبا بە ھاووڵاتیان بدەین، چونکە چەند گوشار لەسەر کارەبا ھەبێت، سه‌عاتەکانی کارەبا کەم دەبنەوە.''
 
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار