وەزیری کشتوکاڵ: ئێران ئاوی ھەرێم به‌رنه‌داته‌وه، ئاو له‌سه‌ر خوارووی عێراق كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، بەغدایان ئاگادار کردووه‌تەوە ئەگەر ئێران ئاو لەسەر هه‌رێمی كوردستان بگرێتەوە، ئه‌وا هه‌رێمیش ئاو لەسەر به‌غدا دەگرێتەوە.
(عەبدولستار مەجید) وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند، "بڕیارە سبەی وەکو وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی گرتنەوەی ئاوی ھەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتی ئێران ساز بکەین، تێیدا تەواوی وردەکارییەکان و ھەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی ئەوکێشەیە بخەینە ڕوو.''
(عەبدولستار مەجید) گوتی، "ئێمە وەکو وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێم حکوومەتی عێراقمان ئاگادار کردووه‌تەوە، ئەگەر وڵاتی ئێران ئاوی سەر ھەرێمی کوردستان دوومەتر سێجا بگرێتەوە، ئێمەش وەکو ھەرێمی کوردستان یەک مەتر سێجا ئاو لەسەر خوارووی عێراق دەگرینەوە.''
بڵند ئیبراھیم




