عه‌بدوڵڵا ئاکرەیی: وا بڕیاره ئێران به‌شێك ئاوی زێی بچووك به‌ر بداته‌وه

ھەولێر-KDP.info- (عەبدوڵڵا ئاکرەیی) هه‌واڵی هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه باس لەوە دەکەن گوایه ئێران ئاوی لەسەر ھەرێمی کوردستان گرتووه‌تەوە ھۆکاری سیاسی لەپشتەوەیە، چونكه ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له باشووری كوردستان ساز ده‌درێ و، ده‌ڵێ، وا نییه.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئێران، وای به ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، كه وڵاتی ئێران بەنداوێکی دروست کردووە، بۆ پڕكردنیشی له ئاو، ئاوی زێی بچووکی گرتووه‌تەوە و ماوەی ساڵێکیش دەخایەنێت، بەڵام بڕیارە بەشێک لەو ئاوە بەربداتەوە تاوەکو بەنداوەکە پڕ دەبێت و، کێشەش بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان دروست نەبێت.
(عەبدوڵڵا ئاکرەیی) ده‌ڵێ، جگە لەوەش بڕیارە ھەرێمی کوردستان و ئێران گفتوگۆ لەوبارەیەوە بکەن و ئەو کێشەیە چارە بکەن.
ھەندێک میدیا، لە زاری ھەندێک بەرپرسه‌وه بڵاو کردووه‌تەوە کە گوایە ئێران ئاوی سەر ھەرێمی کوردستانی گرتووه‌تەوه، ھۆکاره‌كه‌شی سیاسییه و بۆ گوشارخستنە سەر ھەرێمی کوردستانە کە له 25-9ی ئه‌مساڵدا ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام ده‌دات.
بڵند ئیبراھیم




