دوو منداڵی کوردانی رزگار کران

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتی، شەوی رابردوو توانیویانە سێ کەسی دیکە لە دەستی داعش رزگار بکەن كه ژنێك و دوو منداڵن.
(حوسێن قایدی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "شەوی رابردوو توانیمان بهساڵداچوویێك و دوو منداڵی دیکە لە دەستی داعش رزگار بکەین و بە کەسوکارەکانیان شاد بوونەوە.''
(حوسێن قایدی) دووپاتی دهكاتهوه، ''لە کاتی رزگارکردنی ئەو کەسانەدا، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی کێشەمان بۆ دروست دەکەن، بۆیه كاتێك شوێنی هاووڵاتیێكی ئێزدی ههڵدهگرین، ڕزگاركردنی تاخیر دهبێ.''
ئهو جهخت دهكاتهوه، لە رۆژئاوای کوردستان پەکەکە و لە مووسڵیش ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە کاتی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی، بەربەستیان بۆ دروست دەکەن.
3/8/2014 کاتێک داعش دهستی بەسهر قەزای شنگالدا گرت، ژمارەیەکی زۆری کوردانی ئێزدی دەستبەسەرکران و کردیانن بە کەنیزە و لە شارە جیاوازەکانی بندهستیاندا كه ناویان نابوو دهوڵهتی ئیسلامی له عێراق و شام، کڕین و فرۆشتنیان پێوه دەکرا، دواتر نووسینگەی رفێنراوان لە دهۆک دامەزرا كه سەر بە نووسنیگەی سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستانه و لهوكاتهوه توانراوه زیاتر لە 3040 کەس رزگار بکرێن و هێشتایش ڕێژهیهكی زۆر له كوردانی ئێزدی لە دەستی داعشدا ماون.
کاروان باعەدری- بڵند ئیبراھیم




