ئافرەتێکی به‌ساڵداچوو رزگار کرا

شنگال-KDP.INFO- بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتی، ئافرەتێکی به‌ساڵداچووی رزگار کرا، کە سێ ساڵ لە دەستی داعشدا بووە.
(حوسێن قایدی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئافرەتێکی تەمەن 65ساڵ، لە مووسڵ لە دەستی داعش رزگار كرا؛ هه‌ڵبه‌ت پۆلیسی فیدرالی عێراق کێشەیان بۆ ئێمە دروست دەکرد و، دوو ڕۆژ بوو كه خه‌ریكی ڕزگاركردنی بووین، ئەمرۆ بە زۆر توانیمان وەریگرینەوە.''
(حوسێن قایدی) ده‌ڵێ، ئه‌و ئافرەتە خەڵگی گوندی تل قەسەبە و ھەر ئەمڕۆیش بە کەسوکاری شاد کرایەوە.
نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی كه لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كرێ، له پاش داگیركردنی ده‌ڤه‌ری شنگاله‌وه دامه‌زراوه، تا ئێستا زیاتر لە 3000 کەسیان له كج و ژن و مندالانی كوردانی ئێزدی له ناوچه‌كانی چنگی داعش له عێراق و سووریا رزگار کردوون.
بڵند ئیبراھیم




