٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جان دۆست: دەنگدان بە ''بەڵێ'' بۆ ڕیفراندۆم ئەرکێکی نەتەوەیییە

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا-KDP.info- ڕۆمانووس و کەسایەتیی کورد، جان دۆست، دەڵێت، هەموو کوردێک لە جوانڕۆ تاکو عەفرین لە دڵ و خوینیدایە، کە وڵاتێکی ئازاد و کوردستانێکی سەربەخۆی هەبێت.

(جان دۆست)، ڕۆمانووسی کورد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵیت: ''ئەو کەسانەی کە لە بەرانبەر وڵات و ڕیفراندۆم و کوردستانێکی سەربەخۆدا دەوەستن، کەووتوونەتە ژێر کارتێکردنێکی خراپ و نەباشەوە.''

(جان دۆست) دەڵێت: ''ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، نەک تەنیا مافی ئێمەیە، بەڵکو خەونی باب و باپێرانیشمان بووە، بۆ ئازادی و سەربەخۆیی خۆینیان بەخشیوە، لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا خەونەکانیان بەدی دێت، دەبێ هەموو کوردێک بە پێی توانای خۆی هەوڵ بدات ئەم پرۆسەیە سەر بکەوێت و بە دنیای نیشان بدەین، کە کوردیش دەیەوێت بە ئازادی بژیێت.''

هەروەها بۆ دەنگدان بە "بەڵێ"، (جان دۆست) گوتی: ''لەبەر پرسی دیموکراتی هەموو کەسیك دەتوانێت بە حەزی خۆی دەنگ بدات، بەڵام دەنگدان بە "بەڵێ" ئەرکێکی نەتەوەیییە، وەک چۆن لە ئایینەکاندا فەڕز هەیە، دەنگدان بە ''بەڵێ''ش فەڕزێکی نەتەوەیییە.''

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار