٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کچێکی دیکەی ئێزدی رزگار کرا

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDPinfo-  ئەمڕۆ توانرا کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لەدەستی داعشدا رزگاربکرێت، کچەکە خەڵکی حەردانی سەر بە قەزای شنگالە و تەمەنی ١٧ ساڵە.

(حوسێن قائیدی)، بەرپرسی نووسینگەی ئازادکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "توانیمان ئەمڕۆ کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی بەناوی (ر.ع) کە تەمەنی ١٧ ساڵە و خەڵکی حەردانی سەر بە قەزای شنگالە لەدەستی داعشدا رزگار بکەین، ئەو کچە نزیکەی سێ ساڵ بوو لە دەستی داعشدا بوو.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە (قائیدی) رایگەیاند، تا ئێستا  ٣٠٣٨ کەس لەدەستی داعش رزگار کراون.

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار