ماتیس: پاش شه‌ڕی داعش چه‌كه‌كانمان له په‌یه‌گه وه‌رده‌گرینه‌وه

هه‌ولیر-KDP.info- وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به هاوتا توركیاییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و چه‌كانه‌ی وڵاته‌كه‌ی داویه‌تی به كوردانی سووریا، پاش تێكشكاندنی داعش لێیانی وه‌رده‌گرنه‌وه.
له نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری به‌رگریی توركیا(فكری ئیسیك)، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا(جێمس ماتیس) جه‌ختی كرده‌وه،
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توركیای دڵنای كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی، له ئه‌و چه‌كانه‌ی داویانه به هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه، توركیای لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه و مانگانه‌ش لیستێك پێوه‌ست به چه‌كی نێردراو دراوه به توركیا؛ ئه‌مه به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوێك كه وه‌زاره‌تی ه‌برگریی توركیا خستوویه‌تییه ڕوو.
(ماتیس) له‌و نامه‌یه‌دا بۆ هاوتا توركیاییه‌كه‌ی ده‌ڵێ، وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ڕێوشوێنی پێویست و توند له‌باره‌ی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌گرێته به‌ر، جه‌ختیشی كردووه‌ته كه، عه‌ره‌ب 80%ی ئه‌و هێزه پێك دێنێ كه له ڕه‌ققه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن.




