٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژنامەنووسان پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان رۆژی ٢٥-٩ـی وەك رۆژی سازدانی ریفراندۆم دیاری كرد، رۆژنامەنووسان دەڵێن، لەم قوناغەدا ئەركێكێ گران و پیرۆزتر دەكەوێتە سەر شانی رۆژنامەنووسان، ئەویش هاندانی خەڵكە بۆ پشتگیریكردنی پرسی ڕیفراندۆم، چونكە پرسێكی نەتەوەییە. 

(عەمار عەزیز)ـی رۆژنامەنووس، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "لەم قوناغەدا ئەركێكێ گران و پیرۆزتر دەكەوێتە سەر شانی رۆژنامەنووسان، ئەویش هاندانی خەڵكە بۆ پشتگیریكردنی پرسی ڕیفراندۆم و دەنگدان بە "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، هەر كەناڵ و ماڵپەرێك خۆی بە كورد دابنێ و لەناو كوردستان كار بكات، نابێت خەڵكی كوردستان دژی ریفراندۆم هان بدەن و لە رێگای چەواشەكارییەكانیانەوە هاونیشتمانیان سارد بكەنەوە، چونكە ریفراندۆم پرسێكی نەتەوەییە و موڵكی هیچ حزبێكی كوردستانی نییە ."

(عەمار) دەشڵێت، "ناكرێت ئەو سایت و كەناڵانە‌ بەم شێوە كار بكەن و هەموو كات دەبێت دەزگاكانی ڕاگەیاندن دوور بن لە چەواشەكاری و هاندان و نابێ دژی پرسی نەتەوەیی كار بكەن".

( لەزگین جوقی) كە رۆژنامەنووسێكی ئێزدییە‌، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "لەم كاتەدا ئەركێكی نشتیمانی و نەتەوەیی و ئەخلاقی و ئایینییە لەسەر تەواوی رۆژنامەنووسانی كورد بە ویژدانەوە كار بكەن بۆ هاندانی هاووڵاتیان بۆ ئەوەی بە پەرۆشەوە بەرەو ڕیفراندۆم بەیەكەوە بچین و هەموومان بەیەكەوە بڵێین ‌"بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، چونكە ئەمە رۆژێكی مێژووییە و میللەتی ئێمە لە مالوێرانی و كۆمەڵكوژی و نەهامەتی رزگار دەبێت و ئێمەی كوردیش ئەو مافەمان هەیە ببین بە خاوەنی دەوڵەتی خۆمان، ئێستایش میللەتی كورد خۆی هۆشیارە و دەزانێت  بەرژەوەندیی گەلی كورد لەوەدایە ئیتر سەربەخۆ بین و گوێ بە پیلانی دوژمنانی كورد نەدەین"

رۆژنامەنووس (دڵخاز محەممەد شەریف)ـیش بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "لەبەر ئەوەی پرسی ریفراندۆم، پرسێكی نەتەوەییە، پێویستە لەسەر هەر تاكێكی ئەم وڵاتە كار لەسەر چەسپاندنی ئەم بڕیارە بكات بە تایبەتی وەكو رۆژنامەنووس دەتوانن ڕۆڵێكی گرینك لەم پرسەدا ببینن".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار