٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووەکانی جەژنی رەمەزانی راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info
 
 
هەولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووەکانی جەژنی رەمەزانی راگەیاند، کە لە 25-6-2017ـەوە دەستپێدەکات و لە رۆژی 2-7-2017 دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
 
(سەفین دزەیی)، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
 
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پشووەکانی جەژن لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، "لە رۆژی یەكشەممە 25-6-2017 دەستپێدەكات تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 29-6-2017 بەردەوام دەبێت، دەوامی فەرمی لە رۆژی یەكشەممە 27-2017، دەست پێدەكاتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار