٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەشدی شەعبی، لە تلکێف سەرانە دەستێنێ و عەرەبە داعشەکانیشی چەکدار کردوونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تلکێف دەڵێت، حەشدی شەعبی تەعدا لە خەڵک دەکات و سەرانەیان لێ دەستێنێ، ئەو عەرەبانەیشی کە لەگەڵ داعش بوونە، کردوویانەتە چەکداری خۆیان.

(یەڵدا شەموئیل) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ماوەیەکی زۆرە تلکێف رزگار کراوە، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆر کەم نەبێت لە کورد و مەسیحی و عەرەبە بێلایەنەکان بۆی نەگەراونەتەوە لە ترسی حەشدی شەعبی، چونکە حەشدی شەعبی تەعدا لەو خەڵکی تلکێف دەکات و ھەر کەسێک ھەرکارێک بکات حەشدی شەعبی بە زۆر سەرانە و پارەیان لێ وەردەگرن، بۆ نموونە یەکێک خانووەک بۆ خۆی ئاوەدان بکاتەوە، پێویستە پارە بداتە حەشدی شەعبی یاخود دووکانێک یاخود کارێکیش نەکات دەوڵەمەند بێت، بۆیە خەڵکەکە زۆر لە حەشدی شەعبی بێزار بوونە."

ئەو بەرپرسەی پارتی لە ناوچەکە ئاشکرایسی کرد، ئەو کەسانەی عەرەب کە لەگەڵ حەشدی شەعبی بوونە، ئێستا ھەموو ئەوانە بوونەتە چەکداری داعش و ژمارەیان نزیکەی ٢٠٠ کەس دەبێت، کە ئەمەش مەترسییە بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە بۆ ئەوەی تەعدایان زیاتر لێ بکرێت.

گوتیشی، "داوامان لە سەرووی خۆمان کردووە چارەیەک بۆ ئەو دۆخە بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی خەڵکیش بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان، چونکە تا ‌حەشد لە ناوچەکەدا ترسی خەڵک بۆ گەڕانەوە زیاتر دەبێ."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار