ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، دوو لیژنه بۆ تاپۆكردنی خانوو و زه‌وییه‌كانی نێو ماسته‌رپلان دروست ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دەڵێ، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چاوەڕوانی لیژنەیە لە لایەن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانەوە بۆ تاپۆكردنی ئه‌و خانوو و زه‌ویانەی کە ده‌كه‌ونه گونده‌كانی نێو ماسته‌رپلانی شاره‌كانەوە.
(سه‌ربه‌ست مه‌ولوود) به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری بۆ تاپۆكردنی ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه نێو ماسته‌رپلانی شاره‌كانەوە ده‌ركردووه، رێنمایی بڵاو كراونه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه پێویسته دوو لیژنه بۆ ورده‌كاریی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌كه پێكێبێن، ئێمه له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار نووسراوی فه‌رمیمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ دیاریكردنی لیژنه‌كان و، هه‌ركات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌كانی دیاری كرد ده‌ست به تاپۆكردنی ئه‌و خانوو و زه‌ویانه ده‌كه‌ین."
(سه‌ربه‌ست مه‌ولوود) ئاماژه‌یشی دا "ئێمه داتایه‌كی دروستمان له‌به‌رده‌ست نییه ژماره‌ی ئه‌و خانوو و زه‌ویانه‌ی ده‌كه‌ونه نێو ماسته‌رپلانەوە و تاپۆ نه‌كراون چه‌نده، به‌ڵام هه‌ر خانوو و زه‌وییه‌ك بكه‌وێتە نێو ماسته‌رپلانی شار و شارۆچكه‌كانەوە، به‌پێی رێنمایی و بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاپۆ ده‌كرێن، به مه‌رجێك ئه‌و خانوو و زه‌ویانه بكه‌ونه نێو سنووری حه‌ره‌می گوندەوە، ئه‌وانه‌شی له ده‌وروبه‌ری گونده‌كانن بۆیان تاپۆ ناكرێت و بڕیاره‌كه نایانگرێته‌وه."
قائید میرۆ




