ئه‌رسه‌لان باییز: با خەڵکی دڵنیا بن، دۆستەکانمان دەستبەردارمان نابن

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان جەختی کردەوە، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندایه و به‌م نزیكانه‌ش نوێنه‌ری خۆی بۆ كۆمیته‌ی باڵای ئاماده‌كاریی ریفڕاندۆم دیاری ده‌كات.
(دكتۆر ئه‌رسه‌لان باییز) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی بوو، له‌باره‌ی پرسی ریفڕاندۆمەوە ڕایگەیاند "ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ مافی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مانین، بۆیه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی له‌گه‌ل ئه‌نجامدانی ریفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستانداین، ئه‌گه‌ر لێره و له‌وێیش كادیرێكی یه‌كێتی ره‌خنه یان قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا بكات، ئه‌وا بۆچوونی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان نییه، چونكه چه‌ندین ساڵه میلله‌تی ئێمه خه‌باتی بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی كردووه."
(باییز) دەڵێ "چه‌ندین وڵاتی دیكه هه‌ن له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی ریفڕاندۆمەوە گه‌یشتوون به سه‌ربه‌خۆیی، نموونه‌ش زۆرن له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر باسی ئه‌وه‌ش بكه‌ین ئایا عێراق رازییه یاخوود نا، باشه كه‌ته‌لۆنیا داوای جیابوونه‌وه له ئیسپانیا ده‌كات، ئیسپانیا رازییه؟، بێگومان رازی نییه. ئێستا سكۆتله‌ندا دووباره هەوڵ بۆ سه‌ربه‌خۆیی لە به‌ریتانیا دەدات و بەریتانیا ده‌ڵێ رازی نین به‌وه. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی ریفڕاندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ده‌نگی میلله‌تی خۆمان ده‌گه‌یێنین به وڵاتانی جیهان، لە ڕێی دەنگی گەلەوە پێیان ده‌ڵێین ئه‌وه بڕیاری خه‌ڵكی ئێمه‌یه، ئێمه به دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتان داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین، پێیان ده‌ڵێین به‌پێی هه‌موو یاساكانی جیهان، گه‌لان مافی خۆیان دیاری ده‌كەن."
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا له‌باره‌ی دیایكردنی نوێنه‌ری خۆیان بۆ كۆمیته‌ی ریفڕاندۆم، ئەو ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی گوتی "له دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كراوه، یه‌كێتی نوێنه‌ری خۆی بۆ كۆمیته‌ی باڵای ئاماده‌كاریی ریفڕاندۆم دیاری بكات و یه‌كێتی خه‌ریكی ئه‌وه‌یه كه‌سێك بۆ كۆمیته‌كه دیاری بكات، واتا یه‌كێتی نوێنه‌ری خۆی دیاری ده‌كات."
(دكتۆر ئه‌رسه‌لان باییز) ئاماژه‌یشی دا "به ئه‌نجامدانی ریفڕاندۆم ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه.
له‌وانه‌یه له ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌مان لێ بكرێت، بەڵام كۆسۆڤا ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامییه له باكووری ئه‌ورووپا، هیچ وڵاتێك رازی نه‌بوو سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت، کەچی راشیگه‌یاند. ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بێت و به شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی كاری بۆ بكات، من دڵنیام ده‌گه‌ینه ئه‌نجام و مافی خۆمان به ده‌ست دێنین، با چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بین عێراق بێت و سه‌رچۆپیمان بۆ بگرێ تا ریفڕاندۆم بكه‌ین، ئێمه دوای چه‌ندین ساڵ بۆچی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ عێراقێكی فاشیل".
(باییز) له كۆتاییدا گوتی "ئێمه دۆستمان هه‌ن تا پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، با خه‌ڵكی ئێمه دڵنیا بێت له‌وه‌ی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان به‌و ئاسانییه ده‌ستمان لێبه‌رناده‌ن و ئه‌وانیش به‌رژه‌وه‌ندیان كه‌وتووته هه‌رێمی كوردستان، هه‌ركاتێك هه‌ڕه‌شه بێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌رگریمان لێ ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌و هه‌موو وڵاتانه چه‌ندین كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنانیان هێناوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و، چه‌ندین کۆنسووڵخانه و نوێنه‌رایه‌تییان كردووەته‌وه، تازە وەها ئاسان نییه فڕۆكه بێن خاكی ئێمه بۆردوومان بكه‌ن."
قائید میرۆ




