پێنج کوردی دیکەی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کران
_-_Copy__2017_06_20_h19m43s41__HK.jpg)
شنگال-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەری ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتی، ئێوارەی ئەمڕۆ توانیویانە پێنج کوردی دیکەی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار بکەن.
(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێوارە ئەمڕۆ نووسینگەکەمان بە ھاوکاریی ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک توانی پێنج کوردی دیکەی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار بکات، کە بریتین لە دوو کچ و دوو منداڵی خەڵکی گوندی کۆچۆ و کچێکی دیکەی خەڵکی گوندی سپا شێخ خدرێ.
(حوسێن قایدی) گوتیشی: ''ژمارەی ئەوانەی لە دەستی داعش ڕزگار کراون، تا ئێستا بوونەتە ٣ ھەزار و ٣٦ کەس و، ئەوانەی دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە ئەوان ئەو کەسانەیان ڕزگار کردووە، دوورە لە ڕاستییەوە و جگە لە ئێمە، ھیچ لایەنێک ھاوکاریی نەکردوون.''
بڵند ئیبراھیم




