عەبدوڵڵا وەرتی: پێویستە هەموو لایەنەکان بەپیر ڕیفراندۆمەوە بێن

هەولێر-KDP.info- ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری ڕیفڕاندۆم، (عەبدوڵڵا وەرتی) دەڵێت، تەنیا گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ماون نوێنەر بۆ کۆمیتەی ڕیفڕاندۆم دیاری بکەن و دەڵێت، پێویستە ھەموو لایەنەکان بێنە نێو پڕۆسەکە و ئەندامیان ھەبێت لە کۆمیتەی ڕیفڕاندۆمدا.
(د. عەبدوڵڵا وەرتی)، ئەندامی کۆمیتەی ڕیفراندۆم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، ھەموو لایەنەکانی دیکە نوێنەریان بۆ کۆمیتەی ئامادەکاری ڕیفڕاندۆم دیاری کردووە و پێمان باشە ھەموو لایەنەکان بەشدار بن، بە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیشەوە، چونکە ڕیفڕاندۆم، پڕۆسەیەکی نیشتمانیی گرینگە و پێویستی بە کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکان ھەیە، لەبەر ئەوەش، ئێمە وەک کۆمیتەی ئامادەکاری ڕیفڕاندۆم، تا ئێستا ھیچ کۆبونەوەیەکمان نەکردووە.''
(د. عەبدوڵڵا وەرتی) دەشڵێت: ''یەکێک لە ڕاسپاردە و بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان ئەوە بوو لیژنەیەک پێک بێت بۆ ئەوەی دانوستان لەگەل گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بکات، بۆ ئەوەی بێنە نێو پڕۆسەکەوە و وابزانم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش خەریکی ئەوە پرسەن، بۆ ئەوەی ئەوانیش نوێنەریان بۆ کۆمیتەی ڕیفڕاندۆم دیاری بکەن.''
قائید میرۆ




