پەیامی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم بە بۆنەی شەهیدبوونی رۆژنامەوان بەختیار حەداد

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی رۆژنامەنووس و وەرگێڕی كورد (بەختیارعەبدوڵڵا حەداد)ـمان پێ گەیشت كە لەگەڵ تیمێكی رۆژنامەوانیی فەڕەنسایی لە كاتی ڕووماڵكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای عێراق لە گەڕەكی مووسڵی كۆن بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو شەهید بوو. هاوكات سێ كەس لە تیمی رۆژنامەوانیی فەڕەنسایش بریندار بوون، كە دواتر یەكێكیان بە هۆی گرانی برینەكانییەوە گیانی لە دەست دا.
بە ناوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و دۆستانی شەهید (بەختیار عەبدوڵڵا حەداد) و رۆژنامەوانە فەڕەنساییەكە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان




