خورماتوو.. ھێرشێکی دیکەی داعش تێکشێکندرا

خورماتوو-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لەخورماتوو دهڵێ، درەنگانی شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە داعش ھێرشی کردەسەر ھێزی پێشمەرگە، ھێزی پێشمەرگەش بەتووندی روبەڕوویان بوونەوه و تێکیان شکاندن و ژمارەیەکیشیان لێکوژرا، ئێستاش دوو تەرمیان لەبەردەستی ئێمەدایە.
(سەید لوقمان) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "درەنگانی شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش کە نزیکەی٩٠چەکدار بوون لەمیحوەری خورماتوو له زەرگە ھێرشیان کردە سەر سێ ڕەبایەی ھێزی پێشمەگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەتووندی روبەڕوویان بوونەوە و تێکیان شکاندن و زیانی زۆریشیان پێگەیاندن.
(سەید لوقمان) گوتیشی، "لەماوەی ئەم مانگەدا ئەوه سێیەمین جارە داعش ھێرش بکاتە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھەموو جارێ تێکشکێندراوە و زیانی زۆریشیان بەرکەوتووە.
ئهو فەرماندەیەی پێشمەرگە دهشڵێ، "لەوھێرشەدا داعش ژمارەیەک چەکداری لێکوژراوە و دووتەرم و ژمارەیەک کەل وپەلی سەربازی و چەک و تەقەمەنیش کەوتۆتە بەردەستی ئێمە.
بڵند ئیبراھیم




