چاودێرانى سیاسى: حکوومەتی هەرێم بناغه‌ى ئابوورییه‌كى به‌هێزى داناوه، كاتى سه‌ربه‌خۆییە

هه‌ولێر-KDP.info- چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن، حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان بناغه‌ى ئابوورییه‌كى به‌هێزى داناوه بۆ كاتى سه‌ربه‌خۆیى و له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیى كوردستانیش گه‌شبینین به‌وه‌ى كوردستان له‌هه‌موو روویه‌ك زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر گشت كه‌موكورتیه‌كان.
(فه‌همى سه‌لمان) چاودێرى سیاسى باوەڕی وایە کە ئابووریى هه‌رێمى كوردستان ژێرخانێكى زۆر به‌هێزی هه‌یه چ له رووى سامانى پترۆل و گاز و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه كانزاییه‌كان و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى تر‌ى سروشتى هه‌یه، وەک ئەو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، ئەم ژێرخانە ئابوورییە، بناخه‌یه‌كى به‌هێزى پاشه‌رۆژ و ده‌وڵه‌تێكى به‌خته‌وه‌ره و گوتی، "هاووڵاتیانى كوردستان ته‌نها به سه‌ربه‌خۆیى ده‌توانن له‌و به‌رهه‌مه‌یان بخۆن."
ئه‌و چاودێره سیاسییه جەخت دەکاتەوە: "پێگه‌یه‌كى به‌هێز بۆ كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جیهان دروست بووه، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى بۆ سه‌ربه‌خۆیى هاتووەته پێش زێرینه و نابێت ئێمه‌ى گه‌لى كورد له ده‌ستى خۆمان بده‌ین؛ گوناحێكى گه‌ورەیه بابه‌تى ڕیفراندۆم و ده‌وڵه‌تبوون بخه‌ینه لایەکی ته‌رازوو له‌گه‌ڵ كه‌موكورتىی بژێوی، چونكه ده‌وڵه‌تێكى جێگیر هه‌موو ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ى چاره ده‌کات، بۆیه گرینگە به‌رژه‌وه‌ندیی باڵاى نیشتیمان له‌به‌رچاو بگرین و لایەنەکان یه‌كریزی بپارێزن."
(خالد ئه‌حمه‌د دۆسكى) چاودێرى سیاسییش هەمان باوەڕی هەیە کە هەرێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده له‌سه‌ر خاك و له‌ژێرخاكیش و، ئەو لە دهۆکەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت "ئه‌وه‌ى هەرێمی كوردستان نه‌یبووه ئارامیى سیاسییە، ئه‌مه‌ش بێگومان به سه‌ربه‌خۆییى كوردستان به‌رهه‌م دێت."
ئەو دەڵێ "گه‌لى كورد ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تى هه‌بێت ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا رێگایه‌كى درێژ ببڕێت، زیاتر له‌وه‌ى وڵاتانى ده‌ورووبه‌ر به ساڵانی زۆر نه‌یانتوانیوه، ئێمە دەتوانین ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنین."
(خالید دۆسكى) گه‌شبینیى ته‌واوی به ئابووریی هەرێمی کوردستان پات دەکاتەوە و گوتی " گوتیشى:"توانیمان ناخۆشییه‌كان تێپه‌رێنین، دیاره هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆیىش له‌پێناو ئه‌وه‌یه خۆمان ئازاد بین له‌و گرێدانه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا كه هه‌میشه كارتێكردنێكى سه‌لبى هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌وشى كوردستان."
نه‌شوان به‌رزنجى




