گۆڕانكارى له پۆسته ئیدارییه‌كانى پارێزگاى دهۆك به‌رده‌وامە

دهۆك-KDP.info- سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك گوتی، گۆڕانكارى له پۆسته ئیدارییه‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌رده‌وامە و دواى جه‌ژن لیستى پاڵێوراوان ئاماده ده‌كرێ.
(فه‌هیم عه‌بدوڵڵا حه‌مۆ) سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند، "بۆ گۆڕانكارییەکان له پۆسته ئیدارییه‌كان هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان خه‌ریكى دروستكردنى لیستێكین بۆ ئه‌و به‌ربژێرانی وه‌رگرتنى پۆسته‌كان، چونکە ژماره‌كە زۆرە بۆیه ده‌رچوونى دوایین لیستى ئالوگۆرییه‌كان دواكه‌وتووه، به‌ڵام پاش جه‌ژن هه‌وڵه‌كان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه بۆ تەواوکردنی دوایین لیست تا میكانزمى خۆى وه‌ربگرێت به‌تایبه‌ت له رووى یاساییه‌وه."
(فه‌هیم عه‌بدوڵڵا) کە ئه‌ندامى لیژنه‌ى گۆرانكاریشە لە پۆسته ئیدارییه‌كانى پارێزگاى دهۆك گوتى:" ئه‌و پۆستانه‌ى سه‌ره‌تا گۆڕانكارییان تێدا ده‌كرێت، پۆستی جێگرى پارێزگاره كه پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه و به‌ڕێوبه‌رە گشتییه‌كان و قۆناغى دووه‌میش پۆستى قایمقامه‌كان و به‌رێوبه‌رى ناحیه‌كان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى به وه‌جبه بێت و زیاتریش دوانه‌كه‌وێت، ئینجا له قۆناغى كۆتاییشدا فه‌رمانگه‌كانیش ده‌گرێته‌وه كه زیاتر له ده‌سه‌ڵاتى پارێزگادان."
نەشوان بەرزنجی




