پاره‌ی جووتیارانی کەرکووک دابەش دەکرێ؛ بەغدا 87 ملیاری دیکەش قەرزدارە

هەولێر-KDP.info- پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جووتیارانی كه‌ركووك گه‌یشتووه و وا خەریکی دابەشکردنین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتۆكالیش دەڵێ، نزیكه‌ی 87 ملیاری ساڵانی رابردوویش لای به‌غدا ماوه.
(مه‌هدی موباره‌ك) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكالی كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت "وه‌رگرتنی به‌رهه‌می جووتیارانی پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامی هه‌یه. تا ئێستا نزیكه‌ی 23 ملیار دینار گه‌یشتووه و بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوویشدا پاره‌ی زیاتر ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركووك بكرێت و ده‌ست به دابه‌شكردنیشی كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئەو پاره‌یە زۆرەیە کە له 2016ـوه قەرزداری جووتیارانی كه‌ركووكە."
(مه‌هدی موباره‌ك) ئاماژه‌یشی دا "به‌پێی دوایین ئامار نزیكه‌ی 87 ملیار دیناری جووتیارانی كه‌ركووك لای وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ماوه، خۆشبه‌ختانه بۆ ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بڕیاری داوه به‌هیچ شێوه‌یه‌كی وه‌رگرتنی به‌رهه‌می كه‌ركووك كه‌م نه‌كرێته‌وه و جووتیاران چه‌ند به‌رهه‌می گه‌نم و جۆیان هه‌بێت، له رێگه‌ی سایلۆیه‌كانه‌وه لێیان وه‌رده‌گیرێت."
قائید میرۆ




