په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی گه‌شتیاری زاخۆدا گرتووه

زاخۆ-KDP.info- له سنووری قه‌زای زاخۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه بونه‌ته رێگر له‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی كه‌رتی گه‌شت و گوزار و به‌رپرسێكی گه‌شتوگوزاریش ده‌ڵێ، به‌هۆی رێگریه‌كانی په‌كه‌كه‌وه ناتوانین هیچ پڕۆژه‌یه‌ك بۆ شوێنه گه‌شتیاریه‌كان ببه‌ین، هۆكاره‌كه‌ش هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه یه و كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری ناوچه‌كه.
(بێوار عومه‌ر)، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گه‌شت و گوزاری زاخۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "له‌سنووری قه‌زای زاخۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو شوێنی گه‌شتیاری هه‌ن و پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه رێگه ناده‌ن وه‌ك پێویست سوود له‌و ناوچه گه‌شتیارانه وه‌ربگرین، به‌شێك له‌وانه‌ش كه‌وتوونه‌ته بن كۆنتڕۆڵی په‌كه‌كه و به‌شێكی دیكه‌ش زۆرجار چه‌كدارانیان سه‌ردانی ده‌كه‌ن و ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه به‌رده‌م گه‌شتیاران سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، هه‌ریه‌ك له شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی (كه‌شان، شیلان، په‌رخێ و شه‌رانش)، كه‌وتوونه‌ته باكووری توركیا و نێو سنووری هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
(بێوار عومه‌ر) گوتیشی، "له‌نێو ماسته‌ر پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان دیزاین بۆ پڕۆژه‌ی سولاڤی شه‌ڕانش و سه‌یرانگه‌ی كه‌شان كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ڕه‌وشی سنووری و هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ناتوانین ماسته‌ر پلانه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت و په‌كه‌كه رێگری نه‌كات ئێمه ده‌توانین سوودێكی باش له‌و ناوچه گه‌شتیاریانه وه‌ربگرین و ساڵانه داهاتێكی زۆری بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌بێت.
قائید میرۆ




