٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک.. پێشمه‌رگه‌ ھێرشێکی داعشی تێکشکاند و سێ ته‌رمی پێ به‌جێهێشتن

سەرچاوە: KDP.info
 
 
خورماتوو-KDP.info- بەرپرسی میحوەری خورماتوو ده‌ڵێت، بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە تیرۆرستانی داعش ھێرشیان کرد و، ھێزه‌كانی پێشمەرگەش بەتووندی روبەڕوویان بوونەوە و تێکیان شكاندن و سێ تەرمیشیان لێ بەجێماوە.
 
 
(عەبدوڵڵا بۆر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک تیرۆرستی خۆکوژ ھێرشیان کردە سەر لیوای١٦ی ھێزی پێشمەرگە لەرۆژئاوای باکووری خورماتوو، دواتر ھێزی پێشمەرگە بەتووندی روبەڕوویان بوونەوه‌ و تێکیان شکاندن وشکەستیان پێھێنان.
 
بەرپرسی میحوەری خورماتوو گوتیشی، "ئەوتیرۆرستانە خۆکوژ بوونە و دوو لەوانە لەلایەن ھێزی پێشمەرگە کوژراون و یەکێکیش خۆی تەقاندەوە كه‌ ئێستا لاشەی ھەرسێکیان لەبەردەستی ھێزی پێشمەرگە دان.
 
(عەبدوڵڵا بۆر) ده‌شڵێ، "تیرۆرستێکی دیکە کە پشتێنێکی بۆمبرێژکراوی پێ بووە فرێیداوە و ڕایکردووە، ھێزی پێشمەرگەش ئێستا سەرقاڵی دۆزینەوەی ئەوتیرۆرستەن و نازانرێت بۆ کوێ ڕای کردووە.
 
بەرپرسی میحوەری خورماتوو زیاتر گوتی، "ھێزی پێشمەرگە لەوشەرەش سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و ئێستا دۆخەکە ئارام بۆتەوە و شەڕەکەش کۆتایی پێھاتووە.
 
 
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار