٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرواری: ریفڕاندۆم هیی هەموو خەڵكی كوردستانە و بە سەركەوتنیشی، میللەت سەر دەكەوێ

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- شرۆڤەكاری سیاسی (عەبدولسەلام بەرواری) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەندێك كەس دەیانەوێ لە گەورەیی ریفڕاندۆم كەم بكرێتەوە و پێشتریش هەوڵی زۆریان داوە بۆ لاوازكردنی پێگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان. دەشڵێ، "داوا دەكەم كەس وەڵامی ئەوانەی دژی ریفڕاندۆمن، نەداتەوە و ریفڕاندۆم هیی هەموو خەڵكی كوردستانە و گەر سەر كەوت، تەنیا میللەت سەر دەكەوێ.

(عەبدولسەلام بەرواری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەوانەی بوونەتە بەرەی دژی ریفڕاندۆم لە هەرێمی كوردستان و هەندێ رەفتار دەكەن بۆ ئەوەی دژایەتیی پڕۆسەی ریفڕاندۆم بكەن، هەرچییەكیان بۆ بكرێت و پڕۆسە هەر چۆنێك بێت، ئەوانە هەر رژد دەبن لەسەر هەڵویستی خۆیان، چونكە بڕیاریان داوە دژ بن، پێشتر هەر ئەوانە هەوڵی زۆریان دا لە پێگەی (سەرۆك بارزانی) كەم بكەنەوە و لاوازی بكەن، بەڵام لە كۆتاییدا هیچیان پێ نەكراوە و پێگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆریش بەهێزتر بوو، لەبەر ئەوەی سیاسەت و بیركردنەوەی (سەرۆك بارزانی) دروستە و هەڵوێستەكانی جێگەی پێزانینە لەلایەن ناوخۆ و دەرەوە، بۆیە لە كۆتاییدا ئەوانیش بەهانەیەك دەبیننەوە و دێنە نێو پڕۆسەكە بۆ ئەوەی دەنگ بە ریفڕاندۆم بدەن، چونكە ریفڕاندۆم موڵكی هیچ لایەنێك نییە، بەڵكوو موڵكی خەڵكە".

(بەرواری) ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، "داوا لەو كەسانە دەكەم كە لایەنگر و پشتیوانی ریفڕاندۆمن، نەكەونە قسەكردن و وەڵامدانەوەی هەندێ كەس و لایەن لەسەر ریفڕاندۆم، چونكە هیچ سوودی نابێ و دروست نییە هیچ لایەك باسی سەركەوتنی پڕۆسەكە بكات، لەبەر ئەوەی ئەگەر سبەی ریفڕاندۆم سەر كەوت ئەوە هیچ كەس و لایەنێك سەر نەكەوتووە، ئەوەی سەركەوتووە میللەت و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانن، نابێت سەركەوتنی ریفڕاندۆم بچووك بكرێتەوە و بكرێتە موڵكی هیچ كەس و لایەنێك، ریفڕاندۆم هیی هەموو خەڵكی كوردستانە، سەركەوتنی مەزن ئەو رۆژەیە بەرەو سندووقەكانی دەنگدان دەچین و دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەدەین".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار