ئابووریناسان؛ سەربەخۆیی پاشەڕۆژی ئابووری کوردستان گەش دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئابووریناسان بەئومێدەوە دەڕواننە ریفراندۆم و باوەڕیان وایە ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەبێتە کلیلێک بۆ کردنەوەی دەرگای دیکەی ئابووری و پاشەڕۆژی کوردستانیش گەشتر دەکات.
(كاوه عهبدولعهزیز) ئابووریناس و ماستهر له زانستى ئابوورى، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، سەربەخۆیی ئابووری کوردستان وایکردووە کە هەنگاوی گەورە لەڕووی سیاسییەوە لە کوردستان وەدی بێن و ئەوەتا ئێستا بەرەو قۆناغی ریفراندۆم دەچین و لە ئاستی دەرەوەیشدا وا کۆمپانیای گەورە هاتوون و وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی هەرێمدا دەکەن، باشترین نمونەی سەرکەوتن ئەو ئیدارەدانی هەرێمە کە بەبێ پشتبەستن بە عێراق توانیویەتی رۆژ دوای رۆژ زیاترلەسەرپێی خۆی بوەستی.
ئەم ئابووریناسە، بۆچوونی وایە کە له سەربەخۆییدا قازانجێکی گەورەی ئابووری هەیە کە هیچی کەمترنییە لە قازانجە سیاسییەکەی چونکە سەربەخۆیی دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ژێرخانێکی گرینگی ئابووری لە هەرێمدا بنیات بنرێ.
(ئەکرەم ساڵح مامانی) ئابووریناس هەر پێوەست بە سەربەخۆیی و ئابووریی هەرێمەوە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ، سەربەخۆیی پاشەڕۆژێکی گەورەی بۆ ئابووری کوردستان گرەنتی دەکات و لە ئێستایشەوە ئێمە وەک ئابووریناسان خەریکی سازدانی کۆنگرەیەکی ئابوورین بەرلەوەی ریفراندۆم بکرێ تاوەکوو لە ئێستاوە بە پلان و ستراتیژیەتی ئابووری بەهێزەوە ئامادەبین بۆ سەربەخۆیی.
(د. سهباح خۆشناو) پرۆفیسۆرى یاریدهدهر لهزانكۆى سهلاحهدین و پسپۆر لهبوارى ئابوورى و دارایى به ماڵپهڕى فهرمیى پارتى دیموكراتى كوردستانى گوت، " لە ئێستادا ئەگەر ئابوورییەکی تەندروستیشمان نەبێ، ناکرێ بکرێتە پاساو لەبەردەم ریفراندۆم و سەربەخۆییدا چونکە وڵاتگەلێکی زۆر لە دنیادا هەبوون ئابووریان زۆر لاواز بوو کەچی بوون بە دەوڵەت و ئێستایش خاوەنی ئابوورییەکی بەهێزن، خۆ ئیمارات و قەتەر نمونەی ئەو دەوڵەتانەن و بە سەربەخۆیی نەخشەی ئابووری خۆیان دانا و کەوتنە سەرپێ، ئێستایش نۆرەی ئێمەیە کە بە سەربەخۆیی بکەوینە سەرپێ و لە ٢٥-٩ دا بە گەشبینییەوە لە داهاتووی خۆماندا بڕوانین.
نهشوان بهرزنجى




