٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرمانگەیەكی هەرێم، دەبێتە سەرچاوە بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان

سەرچاوە: KDP.info

 

هۆڵەندا-KDP.info- بەرپرسی شاندی كوردانی ئێزدی لە هۆڵەندا رایگەیاند، دوای بەشداركردنیان وەك شاندی كوردانی ئێزدی لە كۆبوونەوەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكاندا، هەموو ئەو داتایانەی كە لە بەردەستیان بووە، خستوویانەتە روو و، نەتەوە یەكگرتووەكانیش وەك سەرچاوەیەك بەكاریان دەهێنێت بۆ پرسی جیاواز دەربارەی ئێزدییەكان و، بە تایبەتیش بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی.

(حەسۆ هورمی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ئامارەكانی نووسینگەی كاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان و بە تایبەت ئەوانەی كە گرێ دراون بە جینۆسایدناساندنی كوردانی ئێزدی لە نەتەوە یەكگرتووەكان، وەك سەرچاوە پشتیان پێ دەبەسترێت بۆ بەجینۆسایدناساندن".

(هورمی)، گوتیشی، "هەموو داتاكان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی  گشتیی كاروباری كوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقافی سەر بە حكوومەتی هەرێمەوە كۆ كراونەتەوە و، پڕۆژەیەكی دیكەیش لەلایەن نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت (نێچیرڤان بارزانی)ـیەوە لە بەردەستدایە كە بەڕێوەبەرایەتییەكی دروست كردووە بۆ رزگاركردنی رفێنراوانی كوردی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك، كە ئامارێكی باوەڕپێكراوە بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە بەجینۆسایدناساندن".

 

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار